یاسای گه‌ڕاندنه‌وه‌ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ و گۆڕینه‌وه‌

1. یاسای گەڕانەوە و رێوشوێنەکەت چییە؟

ئەگەر بە هەر هۆیەک ڕازی نیت بە داواكاریه‌كه‌ت، دەتوانیت هەر كاڵایه‌كی بەکارنەهێنراو بگەڕێنیتەوە (جگه‌ له‌؛ جلی ژێرەوە و جلی مەلەکردن) لە ماوەی 3 ڕۆژ لە بەرواری گەیاندن بە مەرجێک گونجاو بێت بۆ دووبارە فرۆشتنەوە بەبێ لابردنی تاگەکانی نرخ. بۆ ئەوەی شیاو بێت بۆ گەڕانەوە، كاڵاكه‌ت پێویستە بەکارنەهێنرێت و لە هەمان دۆخدا کە وەرت گرتبێت. هەروەها دەبێت لە پاکێجی ڕەسەندا بێت.


2. چۆن بتوانم داواكاریه‌كه‌م بگەڕێنمەوە؟

تکایە پەیوەندی بکە بە خزمه‌تگوزاری كڕیارانی شه‌به‌نگ (customer@shebeng.co) یان سەردانی یەکێک لە لقەکانمان بکە بۆ گەڕانەوەت ئەگەر هه‌ژمارت نییە یان ئەگەر ناتوانیت بچیتە ناو هه‌ژماره‌كه‌ته‌وه‌.


3. کام كاڵا دەتوانم بگەڕێمەوە؟

ئێمە هەمیشە ئامانجمان ئەوەیە کە پێویستی و داواكاری کڕیارەکانمان جێبه‌جێ بکەین ئەگەر بەهەر هۆیەک بێت ڕازی نیت بە داواكاریه‌كه‌ت، دەتوانیت هەر كاڵایه‌كی بەکارنەهێنراو بگەڕێنیتەوە (جگه‌ له‌؛ جلی ژێرەوە و جلی مەلەکردن و جوانکاریه‌كان لە حاڵەتێکی دووبارە فرۆشتنەوەدا بەبێ لابردنی تاگەکانی نرخ و لە ماوەی 3 ڕۆژ لە بەرواری گەیاندن.


·  بۆ جوانکاری و بەرهەمە تایبەتەکان، گەڕانەوە پەسەند ناکرێت.

·  بۆ جلی ژێرەوە، گەڕانەوە پەسەند ناکرێت.

·  بۆ جله‌ مەلەوانیه‌كان، گەڕانەوە پەسەند ناکرێت.


4. ئایا دەتوانم كاڵای بێ بەرامبەر/فرۆشتن بگەڕێنمەوە له‌سه‌ر داواكاری خۆم؟

پرۆسەی گەڕانەوە بۆ كارتی دیاری / كاڵا فرۆشراوه‌كانی كۆگایه‌. تەنها ئه‌و كاڵایانه‌ی كه‌ داشكاندنیان بۆ نه‌كراوه‌ ده‌توانرێت بگه‌ڕێندرێته‌وه‌، بەداخەوە، ناتوانرێت كاڵای فرۆشراو بگەڕێنرێتەوە. تکایە خزمەتگوزاری چات بەکاربێنە یان ئیمەیڵمان لە customer@shebeng.co بۆ وردەکاریە تایبەتەکان.


له‌گه‌ڵ چه‌ند كاڵایه‌ك كه‌ په‌سندكراو نیه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌:

·  كاڵای دیجیتاڵی داگیراو

·  هه‌ندێ كه‌ل و په‌لی پزیشكی تایبه‌تی كه‌سی


5. لە کوێ دەتوانم بڕی پارەدانه‌وه‌ ببینم؟

دوای ئەوەی پەیوەندیت بە خزمەتگوزاری کڕیارەکانمانەوە كرد، بڕی پاره‌كه‌ت وه‌رده‌گریته‌وه‌. هەروەها دەتوانی کۆی تێچووی كاڵاكان بدۆزیتەوە لەسەر پسوڵه‌ی پاره‌دانه‌كه‌‌.


تکایە سەرنج بدە کە پارەدان له‌ كاتی گەیاندن وەرناگیرێتەوە ئەگەر پپارەدان له‌ كاتی گەیاندن شێوازی پارەدانی هەڵبژێردراو بوو بۆ ئەو داواكاریه‌ دیاریكرایوو. ئەگەر هەموو كاڵاكانی داواكاریه‌كه‌ت نه‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌، تێچووی گه‌یاندن نادرێته‌وه‌.


6. پرۆسەی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌كه‌ت چییە؟

کاتێک كاڵای گەڕاوەکەتمان وەرگرت، ئێمە ئاگادارت دەکەینەوە و دەست پێدەکەین بە پرۆسەی پاره‌ دانەوەی خێرا. هەرچۆنێک بێت، لەوانەیە تا 3-14 ڕۆژ بخایەنێت بۆ بانکەکەت بۆ پرۆسەی پارەدانەکە و ڕەنگدانەوەی بۆ هه‌ژماره‌كه‌ت.


بۆ کڕیارانی COD، كارمه‌ندی خزمەتگوزاری كڕیاران داوای وردەکاری هه‌ژماری بانکه‌كه‌ت دەکات بە ئیمەیڵ بۆ گواستنەوەی پاره‌دانه‌وه‌كه‌.

بۆ کڕیارانی کارتی کریدیت، پاره‌دانه‌وه‌ ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ هه‌ژماری بانكه‌كه‌ت کە بۆ کڕین بەکارتهێناوه‌.

بۆ به‌كارهێنه‌رانی PayPal، پاره‌دان دەنێردرێتەوە بۆ هه‌ژماری PayPal کە بۆ کڕینەکە بەکارهێنراوە.


تێبینی: کرێی خزمەتگوزاری وەک کاشله‌ كاتی گەیاندن و کرێی گه‌یاندن ناگەڕێتەوە.


7. من ناتوانم دانەوەی هه‌ژماره‌ بانکیەکەم ببینم. دەبێ چی بکەم؟

ئێمە كڕیارانمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ کە هەموو پاره‌دانه‌وه‌كان یەکسەر جێبه‌جێده‌كرێت هه‌ركاتێك كه‌ پشتڕاست كرایه‌وه‌. ئەگەر لە ماوەی 14 ڕۆژدا پاره‌كه‌ت وه‌رنه‌گرته‌وه‌، تکایە یەکەم جار هه‌ژماری بانکەکەت بپشکنە، ئەگەر هێشتا پاره‌كه‌ت وه‌رنه‌گرتۆته‌وه‌، تکایە پەیوەندی بکە بە سەنتەری خزمه‌تگوزاری کڕیارەکانمانەوە یان لە customer@shebeng.co ئیمەیڵمان بکە.


8. چۆن بتوانم كاڵا بگۆڕمه‌وه‌؟

بەداخەوە،له‌ ئێستادا ئێمە ئاڵوگۆڕی كاڵا پێشکەش ناکەین. دەتوانیت هەر كاڵایه‌ك بگەڕێنیتەوە كه‌ له‌ژێر مه‌رجی یاسای گه‌ڕانه‌وه‌دا بێت، لە هەمان کاتدا، دەتوانیت داواكاریه‌كی نوێ ترت هه‌بێت لەگەڵ ئێمە.


9. دەتوانم داواكاریه‌كه‌م هەڵبوەشێنمەوە؟

هه‌ركاتێك كاڵای گه‌ڕاوه‌ به‌ده‌ستمان گه‌یشت و پشكنیمان ئێمه‌ ئاگادارت ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ كاڵای گه‌ڕاوه‌ په‌سندكراوه‌ یان نا. ئەگەر پەسەند بکرێت، ڕأسته‌وخۆ ئۆتۆماتیكی پاره‌كه‌ت بۆ ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و شێوازه‌ پاره‌دانه‌ی كه‌ تۆ به‌كارت هێناوه‌. بە شێوەیەکی ئاسایی، كاڵاكان دەتوانن پاش ڕۆژێک کە داواكاریه‌كه‌ت داناوە هەڵبوەشێنرێنەوە. تکایە بیرتان بێت کە دەتوانێ هەندێک کات بخایەنێت بۆ بانکەکەت یان کۆمپانیای کارتی کریدیت بۆ جێبه‌جێکردنەوە و پۆستکردنی پارەکەش.


10. من داواكاریه‌كه‌م هەڵوەشاندەوە. ئایا من کرێی گواستنەوەیشم بۆ دەهێننەوە؟

ئەگەر داواكاری هەڵوەشانەوەت كرد هێشتا جێبه‌جێكردنی گه‌یاندن ته‌واو نه‌كرابوو، تەواوی ئەو بڕە پارەیە بە کرێی گواستنەوەشەوە دەدرێتەوە.


11. ئایا دەتوانم ئەو ئایتمانە بگۆڕم کە پێشتر هەڵموەشاندەوە؟

دەتوانیت داوایه‌كی نوێ لە كاڵای هەڵبژاردنەکەت دابنێیت لە هەرکاتێک لە کۆگادا به‌رده‌ست بن. ئەگەر له‌ كۆگا به‌رده‌ست نه‌بوو، دەتوانیت بژاردەی 'ئاگادارمبکه‌وە ئه‌گه‌ر به‌رده‌ست بوو' هەڵبژێریت.