دەربارەی ئێمە

Ŝebeng | شەبەنگ

هەموو ئەمانە بە خەون و ڕوانین و ئامانجێکەوە دەستیپێکرد: بۆ پڕکردنەوەی خواست و ئارەزووەکانی خانمان بۆ پۆشتەکردنی جل و بەرگ و پێویستیە جوانکاریەکان، کە لەگەڵ ژیان و ئەو کاتانەدا دەگونجێن کە تێیدا دەژین.

ماڵپەڕی شەبەنگ لە یەکەم ڕۆژی مانگی ئۆکتۆبەری 2020 کەوتە گەڕ و وەك یەکەمین پلاتفۆرمی فاشیۆنی کوردی توانیمان فاشیۆنی مۆدەی خانمان بەشێوەی بازاڕی ئەلیکتڕۆنی بۆ کڕیارەکان بخەینە بەردەست، وە دابینکردنی خزمەتگوزاری گەیاندن بۆ تەواوی کوردستان و عێراق. لە ئێستادا ئێمە زیاتر لە 50 مارکە و 50 هەزار کاڵای خانمان بەردەستە لە کۆگاکەمان، کە لە توانامان دایە بە سەدان گەیاندن لە ڕۆژێکدا جێبەجێبکەین لەگەڵ ستافێکی لاو و بە ئەزموون و متمانە بەخۆ کە تێکڕای تەمەنیان 28 ساڵ دەبێت.

ئێستا ئێمە بە چوار زمان ناوەڕۆك پێشکەش دەکەین : کوردی، عه‌ره‌بی، توركی و ئینگلیزی بە زمانی کڕیارەکانمان دەدوێین (بەم زووانە زمانی فارسی) ، پێداویستیەکانیان دەناسێنین و پەسەندی ئەوان دەزانین. ئامانجی داهاتوومان فراوانکردنی تۆڕی خزمەتگوزاریەکانمان بۆ تەواوی شار و شارۆچکەکانی کوردستان و عێراق و جیهان.

 

KREENEX DIŞ TİCARET LİMİTED ŞİRKETİ
SEYİTNİZAM MH.DEMİRCİLER SİTESİ 8.CAD.GALAKSİ İŞ MERKEZI
BLK NO: 73/228
ZEYTİNBURNU/ İstanbul
Tel: 5525190888
E-Posta: customer@shebeng.co
Vergi Dairesi: DAVUTPAŞA VERGİ DAİRESİ MÜD.
MERSISNO: 0589090374400001

VKN: 5890903744

 

Updated: Jan 01 2021.